بەغدا - INA - محەمەد تاڵەبی
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کرد، توێژینەوەیەک بۆ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی سەبارەت بە سنوردارکردنی نەخۆشی پەتا کۆرۆنا نزیکە.
ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گشتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "ئەو سنورانەی کە ماونەتەوە لەسەر نەخۆشی کۆرۆنا لە عێراق زۆر کەمە"
وتیشی: "ڕاگەیاندنی هەڵگرتنی سنورەکان کاتێک دێت کە لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی نەتەوەیی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات"
دۆخی پەتاکانی کۆرۆنا لە عێراق لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژەی هەوکردنی لە خوار ١٠٠ تۆمار کردووە.