گەشتوگوزاری سلێمانی : لە ماوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا سەدو چل و حەوت هەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەریان كردوە

ناوخۆ
  • 6-05-2022, 03:14
  • +A -A

    سلێمانی - INA
    بەڕێوەبەرایەنی ڕاگەیاندن و بەبازاركردنی گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا 147000 سەدو چل و حەوت هەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەریان كردوە.
    لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەنی راگەیاندن و بەبازاڕكردنی گەشتوگوزاری سلێمانی  كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تییدا هاتووە:" بەپێی ئەو ئامارانەی تۆماركراون، لە رێگەی بازگە و دەروازە سنوریەكان و فڕۆكەخانەوە، ۱٤۷ هەزار گەشتیاری شارەكانی عێراق و وڵاتی ئێران و بیانی بە مەبەستی گەشتكردن لە جەژن و رۆژانی پێش و دوای بۆنەكە گەشتیان بۆ سلێمانی، سەیرانگا و هاوینە هەوارەكانی ئەنجامداوە".
    بەپێی ئەو ئامارانەی تۆماركراون، لە رێگەی بازگە و دەروازە سنوریەكان و فڕۆكەخانەوە، ۱٤۷ هەزار گەشتیاری شارەكانی عێراق و وڵاتی ئێران و بیانی بە مەبەستی گەشتكردن لە جەژن و رۆژانی پێش و دوای بۆنەكە گەشتیان بۆ سلێمانی، سەیرانگا و هاوینە هەوارەكانی ئەنجامداوە".

    ئەوەشیخستەڕوو:" زیاتر ٨۰٪ی ئەو گەشتیارانەی سەردانی سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەریان كردووە گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوون". راشیگەیاند:" گەشتیاران لە سەرەتای گەیشتنیان بە سلێمانی بە شێوەیەكی زۆر گونجاو پێشوازیان لێكراوە، لەگەڵ ئەوەشدا توانراوە بە ئەندازەی پێویست شوێنی حەوانەوەیان لە بنكە گەشتیاریەكانی كەرتی تایبەت بۆ دابینبكرێت". لە راگەیەندراوەكەدا روونیشیكردەوە:" لە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵدا هاوینە هەواری دوكان قەرەباڵغترین ناوچەی گەشتیاری بووە و زیاتر لە ۱۷۰ هەزار سەردانیكار و گەشتیار كاتەكانیان لەو شوێنە بەسەربردووە".