بەغدا INA
ئەمڕۆ هەینی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح پرس وسەرەخۆشی به هۆی گیان لەدەستدانی یاریدەدەرەکەی لە میسان کرد لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ئەمڕۆ له ناحییەی عەلی شەرقی ڕوویدا.
عامری لە ڕاگەیاندراوێكدا کە كۆپیهكی دهست ئاژانسی هەواڵی عێراقی پێگەیشتوە وتی: ئەمڕۆ كەسایەتی خەبات و بەخشین و خاوەنی مێژووی شکۆمەند و ناوداری باشی جێگری سکرتێری گشتی بەدرحاج عەبدولکەریم ئەنساری به هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆدا ئەمڕۆ له ناحییەی عەلی شەرقی گیانی لەدەستدا لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركدا و خوای گەورە بەپەلەی شەهید قەبوڵی بكات.
ئەوەشی وت: "لەگەڵ ئەو برێنە گەورەیەدا، سەرخۆشی لە خۆم خانەوادەی کۆچکردووی ئازیزترین برایانمان لە ڕێکخراوی بەدر و خەڵکی عێراق دەکەم.