کەشناسی: بەردەوامبوونی شەپۆلی خوڵبارین و ئەگەری باران بارین هەیە

ناوخۆ
  • 6-05-2022, 12:04
  • +A -A

    بەغدا-INA
    دەستەی كەش و هەوا ئەمڕۆ هەینی  ڕایگەیاند شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین بەشێک لە شارەکانی وڵات  بەتایبەت بەغدای پایتەختی گرتوەتەوە و ئاستی بینینی کەم کردوەتەوە.هەروەها لە هەندێك ناوچەباران دەبارێت.
    دەستەی كەش و هەوا  لە ڕاگەیاندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە :لەشارەکانی ناوەڕاست و باشور، خۆڵبارین بەڵام بەشێوەیەکی کەمتر چڕ بەردەوامی هەیە و بەراورد بە شاری بەغداد ئاستی بینین باشترە.هەروەها هەندێك پەڵە هەوریش بەئاسمانەوە دەبینرێت. 
    ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لەگەل بوونی تۆز و خۆڵێکی چڕ و پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەریەکەی کەم ببیتەوە و شەممە ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت کەھەندی جار بۆ ھەوری تەواو دەگۆرێت لەگەل ئەگەری بروسکە و تاوە باران لەناوچە جیا جیاکاندا بەرێژەی زیاتر ناوچەشاخاوویەکاندا وە ھەروەھا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆل ھەیە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا تاکوو کاتەکانی ئێوارە.
    
پلەكانی گەرما لەم مانگەدا بە درێژایی وڵات دادەبەزێ وگومانیش دەكرێ ناوەناوە خۆڵبارین بێت،وتیشی: پلەكانی گەرما نایەكسانی و ناجێگیر دەبن، وتیشی: ئەم مانگە شەپۆلێكی بارانبارین لە باكوری هەرێم دەبینێت، بەڵام لە ناوچەكانی تر هیچ نیشانەیەكی باران بارین نیە.