بەغدا -INA - محەمەد تاڵبی
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی دووپاتیکردەوە، لەكاتی نزیگدا وەزارەت تیمی پزیشکی بیانی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی لەنێوخوی وڵات دەهێنت.لە جیاتی ئەوەی نەخۆشەکان و ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بكەین و لە ئێستادا دوو تیمی هەیە لە پارێزگای بابل و کەربەلا و هەروەها تیمێک لە نەخۆشخانەی ئیبن سینا هێنراون بەبەمەبەستی چارەسەركردنی نەخۆشەکان.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سەیف بەدر بەئاژانسی هەواڵی عێراقی وت: وەزارەتی تەندروستی بەرەو کەمکردنەوەی ونەناردنی نەخۆش بۆ دەرەوەی وڵات هەنگاو دەنێت لەبەرامبەر زیادکردنی دامەزراندن و دوورترین پلانیش هەیە بۆ هێنانی پزیشكی زیاتر هەیە، کاتێک نەخۆشەکە دەنێرینە دەرەوەی عێراق و ڕەنگە یاوەری بکەین، تووشی گرفت دەبین بەتایبەتی لەڕووی دەروونییەوە بەتایبەتی بۆ خێزانی عێراق ئەگەر نەخۆشەکە منداڵ بێت عادەتەن دایکی لەگەڵیدایە،بۆیە لە ڕووی كۆمەڵایەتەوە كێشەمان هەیە كە نەخۆشخانەكانمان بەردەوام سەردانیكەرانی زۆرە هەر چەندە رەخنەی زۆریش لەم. نەریەتیە دەكرێت.
بەدر ئەوەشی وت: "وەزارەتەکە بەرەو لەهەوڵی هێنانی پزیشکە، کاتێک ڕێکاری تەندروستی هەیە و ئێمە بە هۆکارێک یان یەکێکی تر ناتوانین جێبەجێی بکەین، بەڵام بەهۆی ژێرخانی ئابووری و پێداویستی و شارەزایی و کەسی و ڕاهێنانەوە تیمی پرۆفیشناڵ بۆ عێراق ئەمەش وامان لێ دەكات كەپارەیەكی كەم سەرف دەكەن وڕێگا ئاسانیش بۆ نەخۆش و وەزارەتیش دەكات.