ئەمریکا مەترسی بەکارهێنانی ڤاکسین جۆنسن ئاشكرادەكات

جیهانی
  • 6-05-2022, 10:38
  • +A -A

    به‌دواداچوون ـ INA

    ڕێکخەرەکان ئەمەریكا کۆت و بەندی توندیان داناوە لەسەر ڤاکسین جۆنسن کۆڤید-١٩ ڤاکسین بەهۆی مەترسی نەخۆشی خەستبوونەوەی خوێن دروست دەكات.
    رۆژنامەی گاردیان راپۆرتیداوە کە بۆ ماوەی چەند مانگێکە ئەو ئەمریکیانەی کە ڤاکسینێکی دژە کۆڤید-19یان دەوێت، پێویستە لە جیاتی ئەوە فایزەر یان مۆدێڕنا بەکاربهێنن.
    ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە،  لەدوای ئەو لێکۆڵینەوانەی لەسەر ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن کراوە، دەرکەوتوە لەدوای دو هەفتە لە کوتان بە ڤاکسینەکە کەسەکە توشی حاڵەتی خەستبونەوەی خوێن دەبێت، بڕیاریانداوە بەکارهێنانی مەرجدار بکەن.
    رونیشیکردوەتەوە، پێویستە کەسانی پێگەیشتو ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن بەکاربهێنن،  یان ناتوانن دەستیان بە جۆرەکانی دیکەی ڤاکسین بگات.
    پێشتر لە مانگی کانونی یەکەمی رابردو، بنکەکانی کۆنتڕۆڵی نەخۆشیەکان و خۆپاراستن لە ئەمریکا رایگەیاندبو، لەبەکار‌هێنانی ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا ئەولەویەت بۆ جۆرەکانی ڤایزەر و مۆدێرنایە، بەڵام جۆنسن ئاند جۆنسن  ئەگەری مەترسی بۆ سەر سەلامەتی بەکارهێنەر هەیە.
    هەر لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چەندین لێکۆڵینەوە لەسەر کاریگەری ڤاکسینەکان لە کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا کراوە و دەرکەوتوە، ئەم جۆرەیان کاریگەری لەوانی دیکە کەمترە، جگە لەوەی چەندین حاڵەتی توشبون بە جەڵتە لە بەکارهێنەرانیدا تۆمارکراوە.