لەپردێ هێزەکانی پێشمەرگە رووبەرووی هێرشێکی تیرۆرستانی داعش بوونەوە

ئەمنی
  • 5-05-2022, 22:38
  • +A -A

    هەولێرـ INA 
    ئەم شەو تیرۆرستانی داعش لەمیحوەری پردێ ـ ناوچەی زوورکەزراو هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە.

    لیوا باپیر شێخ وەسانی فەرماندەی لیوای دەی هێزی پێشمەرگە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ڕاگەیاند" ئەم شەو هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای دە لەمیحوەری ئەڵتون کپری ـ پردێ ـ لەباکووری پارێزگای کەرکووک بەرپەرچی هێرشێکی تیرۆرستانی داعش دایەوە.
    هەروەها وتی: هیچ زیانێکی گیانی لەڕیزەکانی پێشمەرگە لەئەنجامی ئەم هێرشە تیرۆرستیە نەبووە.