بەغدا-INA
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستپێكردنی هەڵمەتێكی سێ ڕۆژەی لە بەغدا و پارێزگاكان ڕاگەیاند.
بەڕێوبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا كە كوپیهكی دهست ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) كهوتوه: هەڵمەتێكی بەپەلە بۆ شوشتنی دار لە پارك و گۆڕەپانە گشتیەكان و شەقام و شوێنەكانی خێزانەكان لە بەغدا و هەموو پارێزگاكان دەستیپێكردووە.
وتیشی: هەڵمەتەكە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت دوای ئەوەی زۆربەی پارێزگاكان و شارەكان ڕەشەبایەكی توندیان بەسەربرد كە كاریگەری هەبوو لەسەر جوڵانەوەی خێزانەكان لە كاتی جەژندا.