ئاراستەی حكومەت بۆ پشتیوانیكردن لەپیشەسازی ئۆتۆمۆبیل لە عێراق

ناوخۆ
  • 5-05-2022, 20:15
  • +A -A

    بەغدا -INA- محەمەد ئەلتەلەبی
    وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێوشوێنی نوێی حكومەتی ئاشكرا كرد بۆ پشتیوانیكردن لەپیشەسازی ئۆتۆمۆبیلی عێراق و ئاماژە بەوە دەكات یەكێك لەو ڕێوشوێنانە زیادبونی سەرمایە لە كۆمپانیای گشتی ئۆتۆمۆبێل.
    محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كۆمپانیای گشتی ئۆتۆمۆبیل یەكێك بوو لە گەورەترین ئەو كۆمپانیانەی كە كاری لەسەر دابینكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێرن دەكرد، بەڵام دوای ساڵی 2003 گۆڕانكارییەكی هەبوو،دوای ئەوەی زۆری كۆمپانیا كەرتی تایبەتەكان.
    هەروەها وتیشی: دارایی كۆمپانیای بازرگانی گشتی ئۆتۆمۆبێل پارەدانی خۆیی و هیچ پشتگیرییەكی حكومی بۆ نییە،  وتیشی : ئەم كۆمپانیایە ڕووبەڕووی چەندین كێشە دەبێتەوە و پێویستە ڕێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ گەڕاندنەوەی چالاكییە ئابوورییەكەی.
    حەنون، وتیشی: مەیلێك هەیە بۆ زیادكردنی دەرماڵەی كۆمپانیاكە و ناساندنی پرۆژەی وەبەرهێنانی پەیوەست بە جۆری ئۆتۆمبێلی مۆدێرن،كۆمپانیای گشتی بازرگانی ئۆتۆمۆبیل پێشتر تەئكیدیكردەوە كە ئۆتۆمبێلە دووانەیی گونجاوترینن بۆ كەش و هەوای عێراق و هاوكات ئەوەشی خستەڕوو كە ڕێژەی دابەزاندنی سووتەمەنی بەڕێژەی 40٪ كەم دەكاتەوە و دەریخست كە ڕەوتێك هەیە بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی دووانەیی وكارەبای.