هەولێر سەركەوتنی پلانی تایبەتی بەجەژن ڕاگەیاند و ژمارەی گەشتیاران دەژمێرێت

ناوخۆ
  • 5-05-2022, 19:22
  • +A -A

    هەولێر - INA- ئیڤان ناسر
    پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە سەركەوتنی پلانی جەژنی ڕاگەیاند و هاوكات ژمارەی گەشتیارانی پارێزگاكەشی ئەژمار كرد.
    لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) بڵاویكردەوە، هاتووە: پلانی ئەمنی  تایبەت بۆ جەژن كە پێشتر پلانی بۆ دارێژرابوو ، هەروەها 33 دەعوە تۆماركرابوو،پلانەكەش سەركەتوو بوو،هەروەها پلانی هاتووچۆش كەپێشتر بۆی دارێژرابوو جێبەجێكرا بەسەركەتووی،بەڵام بەداخەوە بەهۆی جێبەجێنەكردنی ڕێنماییەكانی شۆفێرەوە، 10 ڕووداومان تۆماركردووە كە 13 بریندار و دوو مردنی لێكەوتووە.
    پارێزگار ئومێد خۆشناو  وتیشی: لەسەر ئاستی بەرگری شارستانی هەموو تیمەكان لە ئەركدا بوون و ڕووداوەكانیش شەش ئاگرە كۆنترۆڵكراوەكان بوون و هیچ زیانێكی گیانی و مادیش نەبووە.
    وتیشی: لەسەر ئاستی گەشتیاری سەركەوتنی ئەو پلانە گەشتیارییەمان تۆمار كرد كە بە پلان دانرابوو و لیژنەكانی كۆنترۆڵ بۆ یارمەتیدانی گەشتیاران دانران،وتیشی:  112 هەزار و 138 گەشتیار چوونەتە هەولێر.