بەغدا=INA
دەستەی كەش و هەوا ئەمڕۆپێنجشەممە ڕایگەیاند كە ئەو گەردەلوولانەی كە ئەمڕۆ لە وڵاتەكەدا كەوتووە بەرەو لەناوچوون دەچێت.
عامر ئەلجابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەزگای هەواڵگری عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ( INA) ڕاگەیاند: ئەو گەردەلوولەی كە بەرەبەیان لەزۆربەی ناوچەكانی وڵاتی گرتبوەوە ڕووی لە ناوچەی باشوور كردووە،وتیشی : گەردەلولەكە بەرەو نەمان دەڕوات،وتیشی: كاریگەری گەردەلوولی خۆڵ لە ڕۆژی هەینیدا بە شێوەیەكی بەرچاو كەم دەبێتەوە و ئەوەشی وت : هیچ گەردەلولێكی نوێی خۆڵ لە وڵاتدا تۆمار نەكراوە.
بەغدا و زۆربەی پارێزگاكانی عێراق چەند ڕۆژێكە بەهۆی زریانی خۆڵبارین و بەهۆیەوە خنكان و نەبوونی بەرچاوڕوونی بەتایبەتی لەسەر ڕێگا دەرەكییەكان، وەزارەتی تەندروستی پێشتر پێنجشەممە ڕایگەیاندبوو كە زیاتر لە 5000 حاڵەتی هەناسە تەنگی و یەكێكیش كۆچی دوایی كردووە،بەهۆی ئەو گەردەلوولە خۆڵبارینەی وڵاتی گرتۆتەوە.