بەغدا – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند دوای ئەوە هەرێمی كوردستان وەڵامی داواكاریەكانی داونەتەوە، بریاریانداوە فرۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی بەرووی گەشتە نێودەوڵەتیەكاندا بكەنەوە. بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی سەرۆك وەزیران كە وێنەیەیك بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، عەبادی لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ ئەفسەرانی وەزراەتی ناوخۆ كە لە فرۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان كاردەكەن، رایگەیاند: دوای وەڵامدانەوەیان لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی فیدڕاڵی بۆ فرۆكەخانەكان بەپێی دەستور، فەرمانی كردنەوەی ئەو فرۆكەخانانەی دەركردوە لەپێناو ئاسانكاری بۆ گەشتكردنی هاوڵاتیان لەگەڵ نوێكردنەوەی بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تایبەت لە فرۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی بەجۆرێك لەژێر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدڕاڵیدا بێت. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، سیستمی بەستنەوەی دامەزراوەی لێكۆڵینەوە (بایسز) تایبەت بە فرۆكەخانەكانی هەرێم و دەروازە سنورییەكان دەبەسترێنەوە بە سیستمی سەرەكی لەبەغدا هاوشێوەی كاركردنی سیستمی كارپێكراو لەدەروازەكانی تر و هەروەها بەستنەوەی فەرمانگەكانی پاسپۆرت و رەگەزنامە و كارمەندەكانی هەر دوو فرۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدڕاڵیەوە بەپێی یاسا. لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتوو عەبادی چەندین بڕگەی تری دیاریكردەوە لەفەرمانەكەیدا بۆ پاراستنی پەرژەوەندی هاوڵاتیان لەهەرێمی كوردستان و سەرتاسەری عێراقدا، وتیشی لیژنەیەكی باڵا پێكدەهێنرێت بۆ سەرپەرشتیكردنی فرۆكەخانە و دەروازە سنورییەكان.