بەغدا- INA
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، زیاتر لە 5 هەزار حاڵەتی هەناسە تەنگی بەهۆی تۆزو خۆڵبارینەوە بڵاوكراونەتەوە، وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند : دوای خۆڵبارین داوادەكەین ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە،بەتایبەتی ( رەبۆ = تەنگەنەفەس) ی لەماڵەكانیان نەچنە دەرەوە.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) پێی گەیشتووە، وتی: هەموو نەخۆشخانەكان و دەزگا تەندروستییەكان و فەرمانگەكانی فریاكەوتن ماندوون و چەندین حاڵەتی خنكان لە ئەنجامی ئەو خۆڵبارینانەی كە لە پارێزگاكانی وڵات،وتیشی: ئەم ئامارە كۆتایی نیە،زۆرترین حاڵەت لە شاری بەغدا كە2000 حاڵەتە تۆماركراوە كەسێكیش كۆچی دواییكردووە.
وتیشی: ئامارەكان كۆتایی نیە، لە بەغدا وتەواوی پارێزگاكانی عێراق (5) هەزار حاڵەت تۆماركراوە، وتیشی: زۆربەی حاڵەتەكان مامناوەندن و سادە و زۆربەشیان دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕانەوە ماڵەكانی خۆیان، وتیشی: زۆربەی حاڵەتەكان نەخۆشییە درێژخایەنەكانن وەك نەخۆشی ڕەبۆ، هەروەها ئەو بەساڵاچوانانەی كە كێشەی تەندروستیان هەیە.
ئەلبەدر، وتیشی:هیچ كێشەیەك نییە لە دابینكردنی چارەسەری پێویست وەك ئۆكسجینی پزیشكی، هەروەها وتیشی: دامەزراوە تەندروستییەكان بەردەوامن لە وەرگرتنی ئەو كەسانەی كە تووشبووی حاڵەتی تەنگەنەفەسی بوونە.
ئەلبەدر، وتیشی: دەبێت ئەوانەی تووشی نەخۆشی ڕەبۆ بوون خۆیان بەدووربگرن ونەچنە دەرەوەی ماڵەكانیان ،یاخود پەڕۆكی تەڕ بیخەنە سەر لووت و دەمیان.