بەغدا -INA
یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی قوە جەوییە موسەنا خالید تەئكیدیكردەوە كەیاری تیپەكەی بەرامبەر بە یانەی تەڵەبە نوێنەرایەتی بەریەككەوتنی نێوان هەردوو جەمسەری تۆپی پێی عێراق دەكات بەبێ گوێدانە پێگەی ئەو دوو تیپە لەپلەی ڕیزبەندییەكەدا.
خالید لە لێدوانێكیدا بۆ نووسینگەی ڕاگەیاندنی یانەی قوە جەوییە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هات و گوتی: ئەو تیمە لە بەشداریكردنی لە خولی یانەكانی ئاسیا گەڕاوەتەوە ،كە لە ڕووی جەستەییەوە فشاری لەسەرە، بە تایبەتی كە یارییەكان لە نێوان 2-3 ڕۆژ كە ئەنجامەكەی پێچەوانە بووەوە لەگەڵ یانەی دیوانیە.
خالید، وتیشی: یانەی قوە جەوییەلە باشترین كاتدا ئامادەكارییەكانی خۆی بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ تەواو كردووە و دەرفەتێكە بۆ ئاشتكردنەوەی هەوادارانی سقوڕ بە بردنەوە و بەدەستهێنانی سێ خاڵ.