​بڕیاری نوێی حكومەت لەسەر وەرزی داهاتووی حەج

ناوخۆ
  • 5-05-2022, 14:23
  • +A -A

    بەغدا- INA
    دەسەڵاتی باڵای حەج و عومرە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڕیاری نوێی سەبارەت بە وەرزی داهاتووی حەجی 1443ی كۆچی دەركرد.
    لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە، هاتووە: بەپێی نوێكارییەكانی  نوێی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە سعودیە، ئەوانەی لەدایكبووانی (1-2-3ی تەممووزی 1957)  دەیانگرێتەوە كە لەم وەرزەی حەجدا پاسپۆڕتەكانیان وەردەگرن و مامەڵەكانیان تەواو دەكەن.
    ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو 11ی ئایار، دوا وادەی وەرگرتنی پاسپۆرتی ئەو كەسانەی كە حەجەكە دەیانگرێتەوە بۆ براوەكانی تیروپشكی ساڵی 2020 دانراوە، هەروەها ئەوانەی بە نوێكردنەوەی داتاكانیان لە تیروپشكی (2021) ناویان دەرچووە، ئەوەشی وت : ئەوانەی لە ماوەی دیاریكراودا سەردانی نەكەن،مامەڵەكانیان  بۆ ساڵی 2023 دوادەخرێت.
    ئەو ڤاكسینانەی كە لە خاكی پیرۆزدا پەسەندكراون، پێویستی بە جێگیركردنی دوو دۆسەی ڤاكسین هەیە لەلایەن حاجیانەوە ئەنجام دەدرێت (ڤایزەر،ئیسترازینكا،سینۆفارم،سبۆتینگ) هی تریش،جگە لە كوتانی (جانسن) تەنها بۆ یەك كوتان.