بەغدا - INA - محەمەد ئەلتاڵبی
سەندیكای پزیشكان ئەمڕۆ پێنجشەممە كارەكانی لیژنەی خزمەتگوزاری تەندروستی ئاشكرا كرد و جەختیكردەوە كە جێبەجێكردنی یاسای بیمەی تەندروستی بازدەدات لەو خزمەتە تەندروستیانەی پێشكەشی هاوڵاتیان دەكرێت.
جاسم ئەلعەزاوی نەقیبی پزیشكان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوت: لیژنەی خزمەتگوزاری تەندروستی هەیە كە لەگەڵ دەزگای بیمەی تەندروستی و بە ئەندامێتی وەزیری تەندروستی تۆماركراوە، بەڵام نەك وەك وەزارەت،بەڵكو وەك سەرۆكی دەستەی بیمەی تەندروستی،كە ئەو خزمەتگوزاری پێشكەشی هاوڵاتیان دەكات،حكومەتیش ئەم تێچووەی خزمەتگوزاری لە ئەستۆ دەگرێت.
وتیشی: هاوڵاتیان مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتدا دەكەن، بۆ نموونە ئەگەر تێچووی ئۆپەراسیۆنەكەی 10 ملیۆن دینار بێت، ئەوا دەوڵەت خەرجی دارایی دەدات،وتیشی: ئەگەر یاسای بیمەی تەندروستی بە میكانیزمی دروست جێبەجێ بكرێت، ئەوا بازدانێكی گەورە لە خزمەتگوزاری تەندروستیدا دەكرێت.