بەغداـ INA
دەستەی كەش و هەوا لە ڕۆژی پێنجشەممە پێشبینی بەردەوامی زریانی خۆڵبارین و هەلی بارانبارینی ئەم مانگەی كرد.
عامر ئەلجابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەكە بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند (INA) دوو ڕۆژ پێش ئێستا ڕاپۆرتێك دەریخست كە عێراق كاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی پلەی گەرمی كە لە كیشوەری ئەفریقا هاتووە،بەتایبەتی لە ڕۆژی چوارشەممە،كە دوێنێ بەغدا بەهۆی خۆڵبارین ئاستی بینین كەم ببوەوە.
وتیشی: ئاووهەوا بەرە بەرە ئەم ئێوارەیە بە دابەزینی پلەی گەرمی باشتر دەبێت، وتیشی: كەش و هەوای ئەمڕۆی ناوچەی باكوور بەشێكی هەور دەبێت و تۆز دەگۆڕدرێت لەگەڵ ئەگەری گەردەلوول و وردە وردە باشتر دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمادا.
ئەو وتی: پلەكانی گەرما لەم مانگەدا بە درێژایی وڵات دادەبەزێ وگومانیش دەكرێ ناوەناوە خۆڵبارین بێت،وتیشی: پلەكانی گەرما نایەكسانی و ناجێگیر دەبن، وتیشی: ئەم مانگە شەپۆلێكی بارانبارین لە باكوری هەرێم دەبینێت، بەڵام لە ناوچەكانی تر هیچ نیشانەیەكی باران بارین نیە.
دەستەی كەش و هەوا هەوا و پلەی گەرمی بڵاوكردۆتەوە كە پێشبینی دەكرێت بۆ ڕۆژانی داهاتوو: