بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 800 حاڵەتی تەنگە نەفسی تۆمارکراون

ناوخۆ
  • 5-05-2022, 09:42
  • +A -A

    بەغداـINA
    ئەمڕۆ پێنچشەممە لەهەردوو پارێزگای ئەنبار و نەجەفی ئەشرەف، بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە800 حاڵەتی تەنگە نەفەسی لەنەخۆشخانەکان تۆمارکراون.
    لەم بارەیەوە بەرێوبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی ئەنبار قەیس ئەلعانی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA ) ڕاگەیاند" هەر لەگەڵ دەستپێکردنی گەردەلولی خۆڵبارینەوە بنکە تەندروستیەکان دەرگای خۆیان بەروو هاوڵاتیان کردەوە. هەروەها وتی" بەڕێگای بڵندگۆی مزگەفت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هۆشداری بەهاوڵاتیان درا و داوایان لێکرا کە بۆ هەر حاڵەتێکی تەنگە نەفەسی سەردانی بنکە تەندروستیەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری. وجەختی کردەوە کەدوا ئاماری حاڵەتەکانی تەنگەنەفەسی لەئەنباری بەم شێوەیە بوو: 
    نەخۆشخانەی گشتی هیت پێشوازی لە 80 حاڵەتی کردووە و نەخۆشخانەی رەماددی فێرکاری پێشوازی لە207 حاڵەتی کردووە، نەخۆشخانەی رەتبە پێشوازی لە 10 حاڵەتی کردوە، نەخۆشخانەی رەماددی ئافرەتان پێشوازی لە 10  حاڵەتی کردوە و ئەگەری زیادبوونیشی هەیە. نەخۆشخانەی رەواتی گشتی پێشوازی لە 50 حاڵەتی کردووە، نەخۆشخانەی عوبەیدی گشتی پێشوازی لە 126 حاڵەتی کردووە، نەخۆشخانەی عەنەی گشتی پێشوازی لە 92 حاڵەتی کردووە، نەخۆشخانەی قائیم پێشوازی لە 26 حاڵەتی کردووە، نەخۆشخانەی فەلوجەی فێرکاری پێشوازی لە 80 حاڵەتی کردووە، نەخۆشخانەی عامریە پێشوازی لە 20 حاڵەتی کردووە. 
    لەلایەکی ترەوە تەتدروستی نەجەفی پیرۆزی ڕاگەیاند کە 100 حاڵەتی تەنگەنەفسی لەم پارێزگایە بەهۆی خۆڵبارینی چرەوە تۆمارکراون.
    جێگای ئاماژە پێکردنە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکە بەغدای پایتەخت و زۆربەی پارێزگاکانی تری عێراق تووشی گەرەلولەکانی خۆڵبارین بوونە و تائێستا ژمارەیەکی زۆر لەحاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆمارکراون لەگەڵ کێمبوونی مەودای بینین بەتایبەتی بۆ شۆفێران لەڕێگاکانی دەرەکی.