سەڵاحەدین - INA
فەرماندەیی پۆلیسی سەڵاحەدین ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: بكوژی ژنێك لە تكریت كەمتر لە دوو كاتژمێر دوای تاوانەكە دەستگیركرا.
فەرماندەی پۆلیسی سەڵاحەدین لیوا قەندیل خەلیل محەمەد جبوری بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كاتژمێر 1200ی ئەمڕۆ بنكەی پۆلیسی تكریتی ئاگاداركرایەوە لە كوشتنێكی نادیار كە قوربانییەكە دانیشتووی تكریتە، وتیشی: دەستبەجێ لیژنەیەك پێكهێنرا لە پۆلیس و دەزگای هەواڵگری و دژەتیرۆر و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانەكانی تكریت، و دوای كەمتر لە دوو كاتژمێر، ئەنجامدەرەكە ناسێندرا و لە ڕێگەی بەدواداچوونی كامێرای چاودێرییەوە لە قەزای بێجی دەستگیركرا، كە بڕێك زێڕ و بڕی یەك ملیۆن و 600 هەزار دینار و مۆبایلێكی پێبوو.
وتیشی: بكوژەكە بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكانی بەرامبەری راگیراوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد