بەغداد - INA
سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: ڕێژەی تەواوكردنی پێشكەوتوو لەو پرۆژانەی سەرپەرشتی دەكات بەدەستهاتوون و هیچ دواخستن و وەستانێكیش تۆمارنەكراوە.
وتەبێژی سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەیدەر مەجید بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند:
بەپێی پلانی حكومەت و ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران ئەو پرۆژانەی كە لەلایەن سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەرپەرشتی دەكرێت كە بە بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپێردراون ڕێژەی تەواوكردنی پێشكەوتوویان بەدەستهێناوە و هیچ دواخستن و وەستانێكیش تۆمارنەكراوە، بەهۆی بەدواداچوونی بەردەوامی لیژنەكان و تیمە تەكنیكیەكان.
وتیشی: لەسەر پرۆژەی بیاتنانی (1000) خوێندنگەی نمونەی لەچوارچێوەی پڕۆژەی نیشتمانی دروستكردنی خوێندنگە، دوو كۆمپانیای چینی جێبەجێكاری پڕۆژەكە بەردەوامن لەقۆناغەكانی كاركردن و بەپێی پلانەكە دەستیانكردووە بەدیاریكردنی شوێنی كار و نەخشەی زەوی و هەڵكەندنی بناغە.
سەبارەت بە پرۆژەی حكومەتی ئەلكترۆنیش، حەیدەر مەجید رایگەیاند: لەپرۆژەی حكومەتی ئەلكرۆنیدا زیاتر لە 750 هەزار دۆكیومێنت لەناو بەرنامەی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەی ئەلیكترۆنی لەنێوان سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەكاندا ئاڵوگۆڕكراوە، سەنتەری داتای نیشتمانی 96 خزمەتگوزاری ئەلكترۆنی پێشكەش دەكات و ڕێگە بەهاوڵاتیان دەدات كە گرنگترین مامەڵەكان بەشێوەی ئەلیكترۆنی تەواو بكەن، و وتیشی: سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەردەوام دەبێت لەهەنگاوەكانی بۆ پەرەپێدانی بەرنامەكە بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای هواوی چینی بۆ گەیشتن بەقۆناغی گۆڕانی دیجیتاڵی گشتگیر.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات