بەغداد - INA
ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران ستایشی هەنگاوە بنیاتنەرەكانی حكومەتی عێراق دەكات لە روبەروبونەوەی ئاڵنگارییەكان.
ئەمڕۆ چوارشەممە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا كە دەست كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، رایگەیاند: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران پیرۆزبایی جەژنیان لەیەكتری كرد.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: كازمی پیرۆزبایی لەحكومەتی ئێران و گەلی ئێران كرد بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوەو هیوای بەردەوامی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی خواست لە پێناو بەرژەوەندی گەلانی عێراق و ئێران و هەموو ئەو بابەتانەی كەخزمەتی سەقامگیری و بنیاتنانی گەشەسەندنی بەردەوام دەكات و ڕەنگدانەوەی لەسەر ئارامی و ئاسایشی هەموو گەلانی ناوچەكە دەبێت.
لای خۆیەوە سەرۆكی ئێران بەبۆنەی جەژنەوە پیرۆزبایییەكی دڵسۆزانەی ئاراستەی گەلی عێراق كرد و ستایشی هەنگاوە بنیاتنەرەكانی حكومەتی عێراقی كرد لەروبەڕووبونەوەی ئاڵنگارییەكان و هەوڵە دیارەكانی بۆ زامنكردنی سەقامگیریی لەناوچەكەدا.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات