بەغداد - INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان جێنشینی ئەبوزەبی لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی جەژنیان لە یەكرتی كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، رایگەیاند: كازمی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵا ئال نهەیان پیرۆزباییان لە یەكتری كرد.
بە پێی بەیاننامەكە كازمی هیوای دڵسۆزانەی خۆی بۆ حكومەت و گەلی ئیمارات دەربڕی بۆ سەرفرازی و خۆشگوزەرانییان و جەختكردنەوە لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی دوولایەنەی نێوان هەردوو وڵاتی برا.
لەلایەن خۆیەوە، جێنشینی ئەبوزەبی سوپاسی كازمی كرد و هیوای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ گەلی عێراق خواست.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات