سلێمانی - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە لە روباری چۆمان و ئاوی دوكان 3 كەس خنكان.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر (4:40) خولەك منداڵێك لە ڕووباری چۆمان كەوتە ناو ڕووبارەكەوە و خنكا، راشیگەیاند: بەمەبەستی ڕزگاركردنی باوكی بەدوایدا خۆی فڕێداوەتە نێو ڕووبارەكەو بەهەمان شێوە ئەویش خنكاوە.
ئاشكراشیكرد: تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران توانیان تەرمی منداڵەكە بدۆزنەوەو دەری بهێنن و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوەو لە ئێستاشدا تیمەكانمان بەردەوامن لە گەڕان بە دوای تەرمی باوكەكە.
رونیشیكردەوە: منداڵەكە لە رەگەزی مێیەو تەمەنی ۱۱ ساڵە و باوكیشی تەمەنی ۳٨ ساڵە و بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتووی شاری هەولێرن و بە مەبەستی گەشتوسەیران ڕوویان لە ناوچەیە كردبوو.
لەلایەكی تریشەە هەر ئەمڕۆ قایمقامی قەزای دوكان رایگەیاند: دایكێك لەكاتی هەوڵدانی بۆ رزگاركردنی منداڵەكەی كەوتوتە ئاوی دەریاچەی دووكانەوەو خنكاوە، وتیشی: دایكەكە توانیویەتی منداڵەكەی رزگاربكات، بەڵام خۆی خنكاوە و تەرمەكەی لەلایەن تیمەكانی مەلەوانیی قەزای دووكانەوە دەرهێندراوە.