هەرێمی كوردستان - INA
لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا بە دەیان هەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان كردووە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوی خۆیدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ژمارەیەكی زۆری گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەرێمیان كردووە.
ئاشكراشیكرد: بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سۆران، ئەمڕۆ 4/4/2022 لە سێیەم ڕۆژی جەژندا نزیكەی 20 هەزار گەشتیار سەردانی گەلی عەلی بەگ و ناوچە گەشتیارییەكانی سۆرانیان كردووە و هەتا دێت ژمارەی گەشتیاران ڕوو لە هەڵكشان دەكات.
پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئاماری وردی گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا بڵاوبكاتەوە.
مەسرور بارزانى لهگهڵ هاكان فيدان كۆبووهوه