بەغداد - INA
سەید موقتەدا سەدر رابەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە، داوای لە پەرلەمانتارنی سەربەخۆ كرد لەماوەی 15 ڕۆژدا حكومەت پێكبهێنن.
سەید سەدر لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، رایگەیاند: دوای ڕاوێژكردن لەگەڵ هاوپەیمانان لە هاوپەیمانی گەورەدا دەڵێم: بۆ پرۆسەی سیاسی ئێستا سێ لایەن هەن، لایەنی یەكەم هاوپەیمانی نیشتمانی گەورەیە، (هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان) و پارێزەری زۆرینەی نەتەوەییە، بەڵام بەهۆی بڕیاری دادگای عێراق بە كاراكردنی سێیەكی پەكخەر دواكەوت لە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: لایەنی دووەم، چوارچێوەی هەماهەنگیە كە داوای حكومەتی تەوافوق دەكات، 40 ڕۆژمان پێبەخشی و شكستی هێنا لە پێكهێنانی حكومەتێكی تەوافوقی.
راشیگەیاند: لایەنی سێیەم، ئەندامە سەربەخۆكانی ناو پەرلەمانن، ئێمە بانگهێشتیان دەكەین بۆ پێكهێنانی پێكهاتەیەكی سەربەخۆ، بەلایەنی كەمەوە 40 كەس كەمتر نەبێت، دوور لە چوارچێوەی هەماهەنگی كە دەرفەتی خۆی وەرگرت، دەبێت سەربەخۆكان بچنە پاڵ هاوپەیمانیەتی گەورەتر بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی سەربەخۆ كە دواتر بەشێكیان پەیوەندیان پێوە دەكرێت و هاوپەیمانی گەورەتریش دەنگ بە حكومەتەكەیان دەدات و لەوانەش كوتلەی سەدر بەپێی هەماهەنگی سوننە و كورد، بەڵام ڕەوتی سەدر بەشداری لەو حكومەتە ناكات، و ئەمە دەبێت لە ماوەی پازدە ڕۆژدا بكرێت، بۆ ئەوەی كۆتاییهێنان بە ئازارەكانی خەڵك خێراتر بكرێت.
سەید سەدر هەر لە تویتەكەیدا دەڵێت: داوا لەو لایەنانەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیش دەكەم كە گومانی باشمان بەرامبەریان هەیە پشتیوانی لە رەوتی سەدر بكەن و بەرژەوەندی باڵای نیشتمان بخەنەسەروی بەرژەوەندی تایبەتییەوە، ئەوەش بەئامانجی كۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات