بەغداد - INA
دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەوڵێكی شكستخواردوو بۆ سەر ماڵی فەریق ئەحمەد ئەبو رەغیف بە موشەكی كاتیۆشا ڕاگەیاند.
دەزگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: هەندێ لە یاخیبووەكان بەیانی ئەمڕۆ هەوڵیاندا كە ماڵی فەریق ئەحمەد ئەبو رەغیف بریكاری دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی بە موشەكی كاتیۆشا بكەنە ئامانج، راشیگەیاند: هەوڵێكی شكستخواردوو بوەو تەنها زیانی بە پەرژینی ماڵەكەی گەیاندوە.
ئاشكراشیكرد: هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لەو بارەیەوە دەستپێكردوەو زۆرترین سزاش بەسەر ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانەدا دەسەپێنرێت، كە بەنیازین لە بۆنەكانی وەكو جەژندا ئارامی و ئاسایش تێك بدەن.