سەڵاحەدین - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پارێزگای سەڵاحەدین بەهۆی باوتۆزی بەهێز بەتەواوی كارەبای چەند قەزاو ناحیەك بڕا، و كارمەندانی وەزارەتی كارەباش دەستیانكرد چاككردنەوەی ئەو یەكە كارەبایانەی پەكیان كەوتوە.
مەروان شهاب بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سەڵاحەدین بە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: زۆربەی قەزاو ناحیەكانی پارێزگاكە لە ئەنجامی باوتۆزێكی بەهێز روبەڕوی بڕانی كارەبا بونەتەوە.
وتیشی: لەبەیانیەوە كارمەندانی بەڕێوبەرایەتییەكە دەستیانكردووە بە ئەنجامدانی چاودێری و چاككردنەوەی ئەو وێستگانە بۆ ئەوەی كارەبا بگەڕێننەوە و هاوڵاتیان، تەئكیدیشیكردەوە: لەئایندەیەكی نزیكدا كارەبا دەگەڕێتەوە بۆ قەزاو ناحیە و گوندەكانی پارێزگای سەڵاحەدین.