بەغداد - INA
دەستەی پیشەسازی جەنگی تەئكید لە بەرهەمهێنانی نوێی دروستكردنی چەك و پێكهاتەی سووك بۆ خزمەتكردن و هەنگاونان بەرەو بەستنی فڕۆكەی جەنگی و دروستكردنی فرۆكەی تری چاودێری دەكاتەوە،و هاوكات جەخت لە ئەنجامدانی یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ چەند وڵاتێك بۆ پشتیوانی پرۆسی دروستكردنی چەك دەكاتەوە.
محمد ساحب دەراجی سەرۆكی دەستەی پیشەسازی جەنگی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵا ئاژانسی هەواڵی عێراقی، رایگەیاند: هێڵی بەرهەمهێنانی نوێ هەیە بۆ دروستكردنی چەك و پێكهاتەی سووك كە بەشێكیان خراونەتە خزمەتەوەو بەشێكی دیكەشیان لە پرۆسەی گەیشتن بە قۆناغی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێناندان.
یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بۆ پشتیوانیكردن لەپیشەسازی چەك
وتیشی: عێراق یاداشتی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ چەند وڵاتێكدا كۆتایی پێهێناوە بۆ بەهێزكردنی پرۆسەی پڕچەككردنی هێزە ئەمنییەكان و گواستنەوەی تەكنەلۆجیا و یارمەتیدان بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی جەنگیمان.
ئاشكراشیكرد: تا ئێستا یاداشتمان لەگەڵ توركیا و پۆڵەندا ئیمزا كردوە و لەگەڵا بەریتانیاو پاكستانیش لەچوارچێوەی واژۆكردنی یاداشتنامەی هاوكاریداین و سەركەوتنی بابەتەكەش لەسەر كات وەستاوە.
ستراتیژی نوێ بۆ دروستكردنی توانای بەرگری
سەبارەت بە پێشخستنی توانای بەرگری عێراق، سەرۆكی دەستەی پیشەسازی جەنگی رایگەیاند: ئەو هەلومەرجەی كە عێراق پێیدا تێپەڕیوە وزەی سەربازی و ئابووری و سەرچاوەكانی كەمكردوەتەوە، بۆیە پێویستمان بەستراتیژییەكی نوێ هەیە بۆ بنیاتنانی توانا بەرگریی و سەربازییەكانمان و پێویستە ئەو ستراتیژە لەسەر ئەو بنەمایە دروست بكرێت كە دەسەڵاتی وڵات داكۆكیكەری ئاشتییە و چەك تەنیا دژی ئەو كەسانە بەكاردەهێنرێت بیر لە هێرشكردنە سەر وڵات دەكەنەوە.
وتیشی: ئێستا جەنگەكان گۆڕاون و ئاسایشی سایبەر و ئەلكترۆنی و جەنگی ئابووری ڕۆڵی بەرچاویان هەیە و خۆماڵیكردنی پیشەسازی سەربازی عێراق زۆر گرنگە لە ڕێگرتن لە شەڕی ئابووری بۆ سەر وڵات و پاراستنی دراوی قورس و بەهێزكردنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق.
بەستن و كۆكردنەوەی فرۆكە
محمد ساحب دەراجی هەر لەچاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵا ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: پرۆژەمان هەیە بۆ بەستنی فڕۆكە شەڕكەرەكان و دەوڵەت پرۆژەی فڕۆكەی جەنگی دروستكراوی ناوخۆیی گرتووەتەبەر و گفتوگۆمان لەگەڵ چەند وڵاتێك هەیە بۆ بەستن و كۆكردنەوەی هەلیكۆپتەر لە عێراق و هەروەها لەسەروی هەمویانە پرۆسەی چاكردنەوەو پێداچونەوەی.
پێویستیەكانی پێشخیتنی پیشەسازی چەك
سەبارەت بە پێویستیەكانی پێشخیتنی پیشەسازی چەك، سەرۆكی دەستەی پیشەسازی جەنگی رایگەیاند: پیشەسازی جەنگی پێویستی بە نوێكردنەوەی خوێنی تازە و هێنانی كرێكار لەگەڵ ئەندازیاران و تەكنیككارانی گەنج هەیە، دەكرێت ئایندەیان لە ڕێگەی ئەو شۆڕشە دیجیتاڵیەوە پەرە پێ بدرێت كە ئێستا لە جیهاندا هەیە و وتیشی: ئێمە پێویستمان بە تێكەڵكردنی ئەزمونی كۆن لەگەڵا وەزی تازەو گەنجاندا هەیە.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات