بەغداد - INA
بانكی ڕەشید ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: دەست بەدابەشكردنی وەجبەیەكی نوی پێدانی پیشبینە بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت و گرێبەستەكان و كارمەندانی بەرگری و ناوخۆ كراوە كە بڕەكەی 10 ملیۆن دینارە و بۆ فەرمانبەری گرێبەستیش 5 ملیۆن دینارە.
بانكی رەشید لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، داوا لە هەموو سودمەندان كردوە كە نامەیان ناردووە سەردانی لقەكانی بانك بكەن بۆ وەرگرتنی پێشینەكانیان.
ئاشكراشیكرد: پێشكەشكردن بۆ وەرگرتنی پێشینە بۆ خاوەنی كارتی (نەخیل) بە رێگەی ئەلكترۆنی دەبێت و هیچ نێوەندگیرێكی تر لەنێوان بانك و كەسی وەرگردا نیە، رونیشیكردەوە: بەشی كارتەكات بەردەوامە لە تەواوكردنی مامەڵەكانی پێشینەكان لە كاتی پشووە گشتییەكانیشدا.