بەغداد - INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ماڵی هاوڵاتیان لە كەڕادە بە موشەكی كاتیۆشا كراونەتە ئامانج
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەسانی لەیاسادەرچوو بە موشەكی كاتیۆشا ماڵی هاوڵاتیانیان لە ناوچەی كەڕادەی بەغدا كردەوەتە ئامانج، وتیشی: هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە.
ئاشكراشیكرد: موشەكەكە لە رۆژهەڵاتی بەغداوە تەقێندرایەوە، هاوكات لایەنە تایبەتمەندەكان لێكۆڵینەوەی بەپەلەیان دەستپێكردووە بۆ دەستنیشانكردنی تاوانباران و رادەستكردنیان بە دادگا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: گروپە لە یاسا دەرچوەكان بەم كردەوە تیرۆریستیانە بەنیازن ژیان لە بەغدادی پایتەخت تێكبدەن، بەڵام هێزە ئەمنییەكان بە دوایانەوەن و چاودێرییان دەكەن و چارەنوسی ئەوانیش تەنها لەناوچوونە.