كەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ‌ پلەی گەرمی و خۆڵبارین زیاددەكات

ناوخۆ
  • 4-05-2022, 13:12
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی كەسناسی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ و سبەینێ‌ وڵات روبەڕووی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ببێتەوەو خۆڵبارینیش زیاد بكات. 
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەشی پێشبینی كەشوهەوا ڕاپۆرتێكی تایبەتی سەبارەت بە دۆخی كەشوهەوا بڵاوكردەوە كە وڵات بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ڕۆژی چوارشەممە 4 ی ئایاری 2022 كاریگەر دەبێت بە درێژبوونەوەیەكی نزمی هەوا لە باكووری ئەفریقاوە، كە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: سەرەتا لە ناوچەی باشوور بەتایبەتی كاریگەریەكە بە نزمی دەردەكەوێت، كە بە دیاریكراوی لە ناسریە و نەجەف و سەماوە لە نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەوە بۆ هەموو بەشەكانی درێژ دەبێتەوە، لە كاتێكدا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەوە خۆڵبارین دەیانگرێتەوە بە تایبەتی لە بەشەكانی ڕۆژئاواییەوە لە (موسڵ و ڕومادی و تكریت) دواتر كاریگەریی خۆڵبارین بۆ هەموو بەشەكانی ناوچەی ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە، لەوانەشە بەغدادی پایتەخت و بەشەكانی باكور بگرێتەوە.
    ئاشكراشیكرد: كاریگەری كەشوهەوای نزم تا ڕۆژی پێنج شەممە 5ی ئایاری 2022 بەردەوام دەبێت، دواتر لە ئێوارەدا وردە وردە كەشوهەوا باشتر دەبێت و پلەی گەرمی بۆ چەند پلەیەك نزم دەبێتەوە.