شاندێكی باڵای سەربازی بۆ بەدواداچونی پلانی ئەمنی گەیشتە پارێزگای ئەنبار

ئەمنی
  • 4-05-2022, 12:31
  • +A -A

    ئەنبار - INA
    شاندێكی باڵای ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە پارێزگای ئەنبار بۆ زانینی ئاستی ئامادەیی شەڕ بۆ ناوچەكانی پارێزگاكە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقیە رایگەاند: شاندێكی باڵای ئەمنی بە سەرۆكایەتی فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆكی ئەركانی سوپا و  فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، گەیشتنە پارێزگای ئەنبار بۆ بەدواداچوونی پلانی ئەمنی پاراستنی فەلوجە و ڕومادی لەماوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا.
    وتیشی: شاندەكە بەدواداچوونیان كرد بۆ پلانی بڵاوەپێكردنی هێزە سەربازییەكان لە ناوچە گەشتیارییەكان، و هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی گرنگیدان و چڕكردنەوەی هەوڵەكانی هەواڵگری و بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەیی شەڕ بۆ هێزە سەربازییەكان لەهەموو ناوچەكانی ئەنبار كردەوە.