بەغداـINA
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شا عەبدولڵایی دووەمی کوری حوسێن شای ئوردن پیرۆزبای جەژنی رەمەزان لەیەکتریان کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەروک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بەدەست ئاژانسی عێراقی(INA) کەوتوە راگەیاند" مستەفا کازمی پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ پاشای ئوردن پاشا عەبدلڵا دووەم کوری حوسێن ئەنجامدا بەبۆنەی هاتنی حەژنی رەمەزانی پیرۆز وگەرمارین پیرۆزبایی لێی کرد.
کازمی گەرمترین وجوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی حکومەت وگەلی ئوردنی کرد و هیوایی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆی خوازت لەگەڵ بەردەوامی پەیوەندی دۆستایەتی وهاوکاری لەنێوان هەردوو گەلی عێراق و ئوردن و کاری هاوبەشی زیاتر لەپێناو سەقامگیری ناوچەکە وئاسایشی گەلانی.
لەلایەن خۆیەوە پاشایی ئوردن پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی وگەلی عێراقی کرد وهیوای سەرکەوتنی بەردوام وسەقامگیری بۆ گەلی عێراقی خواست. هەروەها جەختیشی لەسەر رژدی ئوردن لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندی وهاوکاری هاوبەش لەگەڵ عێراق لەبوارە جیاجیاکانی کردەوە.