بەغداد/ INA
ئەمرۆ سێ شەممە ، حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تەئکیدیکردەوە کەئەنجوومەنی نوێنەران بەپەرۆشە بۆ تێپەڕاندنی یاسایەک بۆ زامنکردنی مافەکانی ڕۆژنامەنووسان.
زاملی لە لە تویتێکدا لەلاپەرەی رەسمی خۆیدا کە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوەو بڵاوی کردەوە " لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری پیرۆزبایی لە خانەوادەی ڕۆژنامەوانی شەھید کرد و وتی" پێگەی شەھیدان بەرز دەنرخێنین کە لەرێگای پەیامی رۆژنامەکانیان گیانیان فیداکردووە، بۆ بەرگری لە ئازادی و مافی دیموکراسی.
زاملی، وتیشی: "ئەنجومەنی نوێنەران بەپەرۆشە بۆ تێپەڕاندنی یاسایەک کە زامنی ماف و پاراستنیان بکات و ڕۆڵ و پێگەیان بەهێز بکات وەک دەسەڵاتی چوارەم کە رۆلیان لە دۆزینەوەی گەندەڵی و ڕەخنەگرتن لەدیاردە سلبییەکان و بەگژداچوونەوەی بیرە تاریکەکان هەبێ.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات