کازمی لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا شازادەی سعودی دڵنیا دەکاتەوە لە پەرۆشی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەشی عەرەبی

سیاسی
  • 3-05-2022, 08:55
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ سێ شەممە ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ، محەمەد بن سەلمان ئال سعود، سەرۆک وەزیرانی سعودیەی دڵنیاکردەوە لە پەرۆشی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەشی عەرەبی.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدەستی گەیشتوە، ڕایگەیاند
    "مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی  جەژنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودی "محەمەد بن سەلمان ئال سعود " ئاڵوگۆڕ کرد.
    لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ئەنجامدرا، کازمی ھیواو  ئاواتی خۆی بۆ پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی حکومەت و خەڵکی عەرەبستانی سعودی خستەڕوو،جەختیشی لەسەر پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ پتەوکردنی کاری هاوبەشی عەرەبی و ئیقلیمی بۆ سەقامگیری ناوچەکەو باشبوونی دۆخی خەڵک و بنیاتنان و  گەشەسەندنی بەردەوامی گەلانی ئاشتی خوازی ناوچەکە .
    بەپێی راگەیەندراوەکە ، لەلایەن خۆیەوە، شازادەی جێنشینی سعودی "محەمەد بن سەلمان "بەبۆنەی جەژنەوە ، پیرۆزبایی و ھیوای خێر و بەرەکەتی بۆ گەڵی عێراق خواست و ھەروەک خواستەکانی سعودیاشی  گەیاندە گەلانی عێراق بۆ خۆشگوزەرانی و سەقامگیری و هەماهەنگی دوولایەنە،لە سەرجەم بوارە جیاجیاکاندا"