بەغداد/ INA - فاتيمه رەحمە
ئەمرۆ سێ شەممە ، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان لە بەغدا ، بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکانی باکوور و باشووری بەچاودێرێ ئاسمانی و لیوایەکی هێزی تایبەت ئاشکرا کرد و هاوکات تەئکیدیشیکردەوە لەسەر بەردەوامی ئاسایشی شوێنەگشتیەکان و مزگەوت و حوسەینییەکان.
لیوا ڕوکن "ئەحمەد سەلیم" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاند:"فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا پشتگیری لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی ئەرکانی سوپا وەرگرتووە بە دانانی لیوایەکی هێزی تایبەت بۆ ئەنجامدانی ئەرکی پاراستنی باکوری بەغدا"
ڕاشیگەیاند کە "ئەم لیوایە تا کۆتایی جەژنی ڕەمەزان بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی کە پێیسپێردراوە .
ھەروەک راشیگەیاند: "سەرکردایەتی ئەمنی پلانێکی ئەمنی گەورەی داناوە بۆ پاراستنی ناوچەی قەرەباڵغ و مەراسیمی نوێژی جەژن لە مزگەوت و حوسەینییەکان"
روونیشیکردەوە: "پلانی ئەمنی بەدرێژای جەژنی ڕەمەزان بەردەوام دەبێت"
سەبارەت بە چاودێری کردن لە ئاسمانەوە و رۆڵی کامێرای چاودێری
لیوا "ئەحمەد سەلیم" وتی : "ژمارەیەک فڕۆکەی ئاسمانی تازە ئەگتڤ کراونەتەوە دوای ئەوەی کەم و کوریەکانیان بە تەواوی چاککراونەتەوە و پیداویستیان بۆ دابین کراون"
وتیشی: "ئێستا لە ناوچەکانی باکور و باشوری بەغدا بۆ پاراستنی پایتەخت بەکار دەهێنرێن"
ھەروەک وتیشی: "کامێرای چالاک و پێشکەوتو هەیە کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری و نوسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە بۆمان دابینکراوە، کە کاریگەری هەبووە لە چاودێری زۆربەی ناوچەکانی پشتێنەی ئەمنی پایتەخت"
ئەو بەرپرسە ئاماژەشی بەوەدا کە "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە ڕۆژ و شەو فەرمانی چاودێریکردنی فڕینی فرۆکە دابین دەکات بەپێی پێویست و داواکاری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ، بۆ دابینکردنی چاودێریی ئاسمانی بۆ ناوچەیەکی دیاریکراو کە بەپێی فەرمان بۆ ناوچەیەک دیاری دەکات و چاودێری دەکات.
ئاشکراشیکرد:"زۆرێک لە پێکانی ئامانجەکان ،لەلایەن هێزە ئاسمانیەکانەوە بەڕێوەدەبرێن، ئەمەش دوای ئاشکراکردنی لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە "