بەغداد/ INA
ئەمرۆ سێ شەممە ، بەشی ھەواڵگری سەربازی ، بازرگانێکی مادەی هۆشبەری بە 5 کیلۆ لە ماددەی ھۆشبەر و بڕێک پارە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا دەستگیرکرد.
لەڕاگەیەندراوێکی شانەی ئەمنی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە تیدا ھاتوە "بەمەبەستی بەردەوامبوون لە بەدواداچوون و گەران بەدوای بازرگان و قاچاخچیەتی ماددە هۆشبەر و بنبڕکردنی سەرچاوەکانی داراییان ،ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوو کە بەپێی زانیاری ورد لە بەشی هەواڵگریی 11 بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری و ئەمنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و هەواڵگری فەوجی 3ی لیوای 42ی پیادە، دوای هەڵکوتانە سەر شوێنی تایبەت لە ناوچەی ئەلغریریەی /ئەلڕەسافە لە بەغدا بازرگانێکی مەترسیداری ماددەی ھۆشبەر دەستگیر بکەن ، کە لەگەڵی 5 کیلۆ مادەی هۆشبەری لە جۆری کریستاڵ و پێنج چاویلکەی تایبەت بەبەکارھێنانی ماددە هۆشبەر و برێک پارە و دۆلار و پێداویستی تری بەکار ھێنانی ئەو ماددەیەی دەستی بەسەردا گیرا.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "تۆمەتباران ڕادەستی دادگا کراون بۆ ئەوەی روو بەرووی ڕێکاری یاسایی بکرێنەوە "