نەینەوا/INA
ئەمرۆ سێ شەممە ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ، دووپاتی کردەوە کە ناوچەی شەنگال سەلامەتە و هیچ دیاردەیەکی چەکداری بونی نیە و هاوکات ئەوەشی خستە ڕوو کە سوپا و پۆلیسی ناوخۆ لەوێ ئامادەن بۆ بەرقرارکردنی ئاسایش .
لیوا "تەحسین خەفاجی" ووتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە کەناڵی هەواڵی ئەلعێراقییەی ڕاگەیاند کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) روماڵی کردەوە "
سەردانی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمری و فەرماندەی ئەرکانی سوپا، لیوا عەبدولئەمیر یارەڵا، بۆ قەزای شەنگال گرنگە، راشیگەیاند : "ئەلشەمری و یارەڵا ڕێنمایی ڕوونیان هەبوو
لەسەر پێویستی سەپاندنی یاسا و ئاسایش لە شەنگال"
ھەروەک وتیشی: "جگە لە سوپا و پۆلیسی ناوخۆ هیچ جۆرە دەرکەوتێکی چەکداری لە ناو قەزای شەنگالدا نییە"
ئاشکراشیکرد: " هەندێک ڕێگای سەرەکی داخرابوون ، بەڵام ئەو پێشێلکارییانە لە ڕێگەی سوپاوە لابران، ھەروەک خەڵک ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنییەکان لە کۆنترۆڵکردن و سەپاندنی ئاسایش لە شەنگال"
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات