بەغداد/INA
ئەمرۆ سێ شەممە ،"حاکم زاملی " جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، پیرۆزبایی ئاراستەی رۆژنامەموس و کارمەندانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق کرد،بەبۆنەی 66هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەڤیزیۆنی عێراقیە .
زاملی داوای لەئەندامانی تۆڕی ڕاگەیاندن کرد کە بەردەوام بن لەگەیاندنی پەیامی میدیایی بە ڕەوشتێکی جوانی سەردەمیانە بۆ پڕۆسەی بنیاتنانی عێراقێکی نوێی دیموکراسی.
وتیشی: "میدیا یەکێکە لە چەکە هەرە دیارەکانی شەڕی دژی توندڕەوی و تیرۆریزم و بیرە لادەرەکان و هەروەها ئامرازێکی کاریگەرە بۆ پەروەردەکردنی ڕای گشتی لە مەترسییەکانی دەرکەوتە نەرێنییەکانی کۆمەڵگاکەمان لە بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوان و توندوتیژی خێزان.
هەروەک هاوکارە بۆ شەڕکردن و ئاشکراکردنی گەندەڵی و هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە یاساکان و دەستوور و بەشداری لە بنیاتنانی عێراق .