بەغداد/ INA
ئەمرۆ سێ شەممە ، شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕایگەیاند کە کەسێکبوو،دوای ئەوەی ڤیدیۆی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر منداڵان لە شاری زیقار تۆمار کردوە پاشان بڵاوکردووەتەوە.
لە راگەیەندراوێکی شانەکەدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ھاتوەو، تیایدا ئاشکرایکردوە " پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر ، یەکەیەک لە ھێزەکانی ئاسایشی نەتەوەیی لە پارێزگای زیقار توانیان کەسێک دەستگیر بکەن ، کە کاری نەشیاوی ئەنجامداوە بە بڵاو کردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا .
ھەروەک روونکراوەتەوە کە : "لە بنەڕەتدا لێدوانەکانی تۆمەتبار بەپێی بڕیاری (570) لە یاسایی سزادانی عێراقی تۆمارکراوە و ئاماژە بە لایەنە دادوەرییە لێهاتووەکان کراوە"
لەبەشێکی تری راگەیندراوەکەدا"دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی دووپاتی کردۆتەوە کە بەردەوام چاودێری ئەو جۆرە حاڵەتانە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بۆ چارەسەرکردنیان دەکات کە دەبێتە بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان"