بەغداد/ INA
ئەمرۆ رؤزي سئ شه ممه " مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ژمارەیەک لەکەسوکاری شەهیدانی هێزە ئەمنییەکانی قارەمانەکانی بەسەرکردەوە.کازمی لەو بەسەرکردنەوانەدا سەروەریەکانی بەرز نرخاند و پایەی شەهیدەکان و بڕی قوربانی و ڕەنجی و بنەماڵەکانیان بەرزنرخاند و جەختیکردەوە کە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و بەردەوامی ژیانی گەلەکەمان بەبێ قوربانیدانی شەهیدە قارەمانەکانمان سەخت بوو .
کازمی ھەر یەک لە کەسوکاری شەهیدان " عەقید یاسر ئەلجورانی " سەربە بەوەزارەتی ناوخۆ و شەهید "نافع مەهدی ئەلزیدی" سەر بە حەشدی شەعبی بەسەرکردەوە، بەبۆنەی جەژنەوە پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو دوو خێزانە کرد و لە ھەواڵ و تەندروستی پرسین.
کازمی لەو سەردانەدا پەیامێکی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد کە خێرا مامەڵەکانی شەهیدان تەواو بکەن و بتوانن مافە یاساییەکانیان بەدەست بهێنن کە ئەرکی دەوڵەت و کۆمەڵگان.
لەو بارەیەشەوە ئاماژەیان بە بەرزکردنەوەی پلەی
عەقید یاسر ئەلجورانی کرد ، کە قارەمانانە گیانی خۆی بەخەت کرد ، ھاوکات بڕیاریدا لەسەر ئەرکی دەوڵەت خەرجی چارەسەرکردن بۆ دایکی شەھید "نافع ئەلزیدی" دەبین بکرێت.
سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە عێراقییەکان لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا ئازارێکی زۆریان بینیوە و ئەمڕۆ دەرفەتێکی ڕاستەقینەمان هەیە بۆ ئەوەی واقیعەکەمان پێشبخەین کە پێویستی بە یەکڕیزیی هەموو کوتلە سیاسییەکان هەیە و لەو بارەیەوە ڕونیکردەوە کە ڕاستکردنەوەی ڕێگاکان پێویستی بە خۆڕاگری و ماندووبوونی زیاتر هەیە، لە پاراستنی ئەو قوربانییە مەزنانەی کە شەهیدە قارەمانەکانمان ئەنجامیان داوە
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات