بەغداد/ INA
ئەمرۆ سێ شەممە، بۆ مەبەستی بەسەرکردنەوەی یەکە سەربازییەکان ، شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتنە ناوچەی شەنگالی سەر بە پارێزگای نەینەوا.
ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە وێنەیەکی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) گەیشتوە، تیایدا هاتووە:- وەفدی باڵای ئەمنی بەسەرۆکایەتی فەریقی یەکەمی روکن لیوا"عەبدولئەمیر ئەلشەمری" و فەریقی یەکەم لیوا "عەبدولئەمیر یارەڵا" "جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی ئەرکانی سوپا،بە یاوەری فەرماندە باڵاکانی سوپا گەیشتنە قەزای شەنگال بۆ بەسەرکردنەوەی دۆخی ئەمنی و سەربازی"
ھاوکات سەردانەکە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە بڕیاری سەپاندنی یاساکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەسەر قەزای شەنگالدا چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە