بەغداد/ INA
ئەمرۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوە دووپاتیکردەوە کە ھێڵی نیشتیمانی عێراقی گەشتی ئاسمانی بۆ سوریا ئەنجام نادات و گەشتەکان سنوردارن بۆ 3 گوستنەوەی تایبەت.
ناسر ئەلشەبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "سزاکانی سەر سوریا رێگری لە گەشتە ئاسمانییە نیشتیمانییەکان بۆ سوریا دەکەن"
وتیشی: "تەنها سێ کۆمپانیا گەشتیان بۆ سوریا ھەیە و ئەوانیش هەریەک لە کۆمپانیاکانی (ئور و باڵەکانی ئەلشام و فلای بەغدان) کە هەریەکەیان دوو گەشتی ئاسمانیان هەیە بۆ سوریا، ئەمەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروست کردوە"
ھەروەک وتیشی: "عێراق 33 فڕۆکەی هەیە کە بەدەوری جیهاندا دەسوڕێنەوە، بەڵام بەهۆی سزاکانەوە ناتوانرێت لەسوریا کاربکرێت"
ھاوکات پێشتر حوسێن جەلیل گوتەبێژی وەزارەتەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی پشتڕاستکردبویەوە
کە "گەشتە نیشتیمانییەکانی حکومەت بۆ سوریا لە ساڵی 2014ەوە بەهۆی باری ئەمنی و کەشوهەوای نادڵنیا و هەروەها بەهۆی گرانی نرخی دڵنیاییەوە ڕاگیراون"