پارێزگاری نەجەف پلانی تەواو کەری ئەمنی بۆ رۆژانی جەژن خستەروو

ناوخۆ
  • 3-05-2022, 00:31
  • +A -A

    نەجەفی پیرۆز / INA- حیدر فەرمان
    ئەمرۆ سێ شەممە "مەجید ئەلوەیلی "پارێزگاری نەجەف تەواوکەری پلانی ئەمنی جەژنی ڕەمەزانی ڕاگەیاند و جەختیشیکردەوە کە هیچ گرفتێک لەبەردەم سەردانکەرانی  گۆڕستانی "وادی سەلامدا " نی یە.
    ئەلوەیلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "حکومەتی خۆجێی پلانی تۆکمەی ئەمنی تایبەت بۆ رۆژانی جەژنی ڕەمەزان دارشتوە "
    ھەروەک راشیگەیاند: "ئەو پلانە زۆربەی سێکتەرە ئەمنییەکانی پارێزگاکە بەشداری تێدا دەکەن بۆ پاراستنی سەردانکەران، ئەمەش دوای  چەند دیدار و کۆبونەوە  لەگەڵ سەرکردەکانی ئاسایش بۆ دارشتنی"
    وتیشی: "پلانەکە بریتییە لە پاراستنی بەشی شاری کۆن و هەروەها گۆڕستانی "وادی ئەلسەلام"، کە سەردانی کەران بەشێکی زۆر رووی تێدەکەن ، ھاوکات "گۆڕستانەکەش کراوە دەبێت بۆ سەردانیکەران و لە هەموو دەروازەکانیەوە کە پێشتر ئاوەدانکراوەتەوە "
    ئەلوەیلی ئەوەشی وت: "پلانێکی خزمەتگوزاری ئامادەکراوەو سەرجەم فەرمانگەکانی شارەوانی ئاگادارکراونەتەوە بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن و هەموو میکانیزمەکان ئامادەییان بۆکراوە وھەموو پێویستییەکیش دابین کراوە"تاکیدیشیکردەوەکە : "پلانەکە تا کۆتایی جەژنی ڕەمەزان بەردەوام دەبێت"