سەیدحەکیم داوای دەرکردنی بەڵگەنامەیەکی ستراتیژی دەکات بۆ بنیادنی دەوڵەت

سیاسی
  • 3-05-2022, 00:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمرۆ سێ شەممە "عەممار ئەلحەکیم " سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی  داوای لەهەموو هێزە سیاسییەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە بەڵگەنامەیەکی  ستراتیژی بۆ بنیاتنانی وڵات دەربکەن.
    سەید ئەلحەکیم لەوتاری  جەژندا کە لەبارەگای سەرەکی خۆی  لە بەغدای بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو  ، وتی"دوای حەوت مانگ لەهەڵبژاردنە پێشوەختەکانی عێراق ،ئێمە  شاھێدی دوودڵیەکی ئاشکراین لە پێکھێنانی مەشھەدێکی نوێی سیاسی ، کە لەگەڵ ئەو ئامانجە بنەرەتیانە بگونجێت ، کەلەھەڵبژارنی پێشوەختەی بۆ ئەنجامدراو  خەرجی و توانای زۆری لەسەر حکومەت خست، ئەوە سەرەڕای خواستی خەڵک، لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز  بۆ دروستکردنی گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە و کاریگەر لە پێکهاتەی وڵات و کەرت و بوارە هەمەجۆرەکانی خزمەتگوزاری و ئابووری و ئەمنیدا "
    وتیشی: "پێویستە بارودۆخی سیاسی وڵات لە ژێر هەلومەرجێکی هەستیاردا پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و بە شێوەیەکی واقیعیانە و خێرا چارەسەر بکرێت و لە بەربەستەوە بمانگوێزێتەوە بۆ خۆڕاگرتن، لە ڕاشکاوییەوە بۆ جوڵە" هەموو ئەمانە مومکین و بەردەستە ئەگەر ئێمە لە فەزای ئەخلاقی جەژنی ڕەمەزاندا دەست پێشخەری بکەین و عەقڵ و دانایی و دیالۆگ حوکم بکەین و نیگەرانییەکانمان تێپەر بکەین"
    ھەروەک وتیشی: "پرۆسەی تێکشکانی سیاسی خزمەت بە ھیچ لایەنێک ناکات و دەوڵەت دروست ناکات و ئامانجێک ناگەیەنێت و ئاڵۆزییەکانیش زیاتر دەکات"
    لەدرێژەی وتارەکەی حەکیم روونیکردەوە کە : "هێشتنەوەی شتەکان وەک خۆی و ئەوەی دەگوزەرێت و چاوەڕێی چارەسەری لە دەرەوە دەکات یان بەردەوام دەبێت لەگەڵ نزیکبوونەوە و ناڕەزایی، ئاماژە بە هەڕەشەیەکی جدی دەکات کە ئەنجامی جدی دەبێت بۆ دیموکراسی و بنەماکانی ڕێزگرتن لە دەستوور و یاساو گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و بۆ خولی بنیاتنانی دەوڵەت و دامەزراوەکانی"
    حەکیم روونیشیکردەوە  "ئەو گرفتە سیاسیانەی ھەن  ئاماژە بەوە دەکات کە کێشە پێکهاتەی سروشتی سیستمی سیاسی و کارلێککردنەکانیدا هەیە و ڕاست نییە گرفتەکە بە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە گرێبدرێت"
    حەکیم هۆشداریدا لەوەی بە "هەوڵدان  بەناوی هاوپەیمانیەتێکی ناهاوسەنگ ، لەسەر مافی پێکهاتەی گەورە ، کاندیدکردنی سەرۆک وەزیران تێپەرێنێت"