بەغداد / INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان حاکم زاملی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بانگەشەی هاوکاریکرد بۆ نەهێشتنی ئەودیاردە نەرێنیانەی کەکۆمەڵگا بەئامانج دەگرن. هەروەها نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەم لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی زاملی پیرۆزبایی لە گەلی عێڕاق موسوڵمانانی جیهان کرد بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە,و لەخودای پەروەردگاریشی خواست کە بەئاوەدانی و خێرو ئارامی بگێڕێتەوە بۆ عێڕاق و سەرجەم وڵاتە عەرەبی و ئیسلامیەکان.
هەروەها زاملی جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە پێویستە وانەی سۆزو پێکەوەژیان ولێبوردەیی لەمانگی ڕەمەزانەوە فێربین و هاوکاری نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێڕاق پتەوبکەین لەپێناو چەرەسەرکردنی دیاردە نەرێنیەکان کە کۆمەڵگا ئیسلامیەکان بەئامانج دەگرن بەتایبەتی عێڕاق وەکو تاوانی ڕێکخراو ومادەی هۆشبەر و هتد،
هەروەها پێویستە پەرتەوازەیی و دەمارگیری زمانی بوغزو کینە ولایەنگیری بەهەموو شێوەکانیەوە لاکەناربکرێت لەپێناو یەکپارچەیی وڵات بویادنانی عێڕاقێکی ئاوەدان و بەهێز لەهەموو بوارەکاندا.
بەیاننامەکە وتی زاملی لەم بۆنەیەدا یادی شەهیدانی نیشتیمانی کردەوە و دوعای نەمری بۆکردن وهەروەها دەسخۆشی لە پاڵەوانانی هێزە ئەمنیەکان کرد بەهەموو پێکهاتەو جومگەکانیەوە لەبەر ئەو سەرکەوتنەی کە بەسەر تیرۆردا بەدەستیان هێناوە.