بەغداد / INA
ئەمرۆ دوو شەممە ، سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژکارانی تۆڕی میدیای عێراقی ، پیرۆزبایی 66هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی عێراقیەیان لە ستافی کەناڵەکە کرد .
لە پەیامی پیرۆزباییەکەدا هاتووە: "خۆشحاڵین و پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانی تۆڕی میدیایی عێراق دەکەین بەبۆنەی 66هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەڤیزیۆنی عێراقیەوە کە یەکەم تەلەڤزیۆنی عێراق و جیهانی عەرەب و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو.
ھەروەک تیایدا هاتووە: "ئەنجومەنی راوێژکاران سوپاسی هەوڵ و کۆشیان دەکات بۆ تەرخانکردنی ھەموو توانایەکیان لە سەرکەوتنی کارەکانیان لە سەرجەمی بەڕێوبەرایەتیەکانیان"
تەلەڤیزیۆنی عێراقیە لە 2ی ئایاری 1956 دامەزراوە، بەیەکەم کەناڵی عەرەبی و عێراقی دادەنرێت ئەوکات کە کرایەوە، لە ئێستاشدا وە ژمارەیەک کەناڵی جیاواز وەک تۆرێک پەیامەکەی دەگەنێت کە لەپاڵ زمانی عەرەبی پەخشی کەناڵی کوردی و تورکمانی و سیریانی ھەیە .