واشنتۆن: بەئامانجگرتنی هەولێر هێرشە بۆ سەر سەروەری عێراق

سیاسی
  • 2-05-2022, 15:05
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا ئیدانەی ئەو هێرشەی شەوی ڕابردووی عێراقی کرد، کە زیانی بە پاڵاوگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراق گەیاند.
    باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەبەغدا لەبەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: هێرشەکان لە عێراق بەو هێرشانەی سەر كەرتی وزەش هێرشکردنە بۆ سەر سەروەری عێراق و زیان بە هاوڵاتیانی عێراق دەگەیەنێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: ئەمریکا لەگەڵ خەڵکی عێراق وەستاوە و بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی دەوڵەتی عێراق.
    ڕۆژی یەکشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند: پاڵاوگەی (کار) لە پارێزگای هەولێر لە رێگەی موشەكەوە کرایە ئامانج، و هاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەكرد:  سەكۆیەك كەچوار مووشەکی تێدابوە لە ناحیەی باشوک دۆزراوەتەوە.