سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بەتوندی ئیدانەی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکەکەی سەر قەزای خەبات دەکەین

سیاسی
  • 2-05-2022, 13:06
  • +A -A

    هەولێرـ  INA
    به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی مووشه‌کبارانکردنی ئێواره‌ی دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ی شه‌وی جه‌ژن بۆ سه‌ر سنووری قه‌زای خه‌بات ده‌که‌م.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا کەکۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراوە ڕاگەیاند سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی فیدراڵیی عیراق کردووە ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌که‌ بدۆزێته‌وه‌ و به‌ سزای یاسایی بگه‌یه‌نرێن.
    هەروەها وتی"سه‌رکۆنه‌کردنی ئه‌م هێرشانه‌‌ به‌ ته‌نیا به‌س نین، دووباره‌بوونه‌وه‌یان‌ هه‌ڕه‌شه‌ی جددین و ئارامی و ئاسایش ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌. حکوومه‌تی فیداڵیی عیراق به‌رپرسه‌ له‌وه‌ی خێرا، به‌ کرده‌یی و جددیتر له‌سه‌ر ئه‌م‌ دوژمنکارییانه‌ بوه‌ستێت و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕێ له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌یان بگرێت.