سید ئەلحەکیم پیرۆزبایی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دەکات بەبۆنەی یادی ٦٦ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆن لە عێڕاق

ناوخۆ
  • 2-05-2022, 12:34
  • +A -A

    بەغداد /INA
    سەرۆکی هاوپەیمانی هێزی نیشتیمانی سەید عمار الحکیم 
    ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پیرۆزبایی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کردبەبۆنەی تێپەڕبوونی ٦٦ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکەم تەلەفزیون لە عێڕاق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
    الحکیم لەتویتێکدا کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکردووە وتی پیرۆزبایی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دەکەین بەبۆنەی دامەزراندنی  ٦٦ ساڵەی یەکەم تەلەفزیۆن لەعێڕاق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
    ،هەروەها وتی لەبۆنەیەدا ئاواتە خوازین کە ڕاگەیاندنی نیشیتیمانیمان بەهەموو جوومگەکانیەوە بە بیستن و بینین و خوێنراوەوە ئەداکردنی خۆیان باشتر بکەن تاکو وێنای ژیاری وڵاتەکەمان بوازنەوەو هاوکوفی ڕاگەیاندنە جیهانیەکان بن لەڕووی پەخشکردنی هەواڵی ڕۆژانەو بەرنامەی خۆشی و فێرخوازی ئامانجدار بۆ بونیادنانی تاک وخێزان و کۆمەڵگا.